زۆر کات بە هۆی بەکارهێنانی زۆر لە سی دی یان دی وی دی هێندێک لە فایلەکانی ناوی بە هیج چەشنێک کۆپی ناکرێن و لە ویندۆز دا لە گەڵ پەیامی خەتا روو بەروو دەبین. هەر وەها لە هێندێک کاتیش دا بە هۆی گاڵەبوونی ئەم چەشنە دیسکانە ناتوانین لە دۆخی ئاسایی دا بە گشتی وە یان بەشێک لە زانیارییەکان بخەینە سەر پەپکە رەقە. لە زۆرێک لەم دیسکانە دا گاڵە کردن بە شێوەی قەبارەیی کەڵکی لێ وەردەگیرێت. واتە قەبارەکە زۆر لەوەی کە هەیە زیاتر دەنوێنێ و کاری کۆپی کردن لە گەڵ گرفت رووبەروو دەکات پەیامی کەم بوونی جێگا پێشان دەدات. لە حاڵێک دا زۆر بە هاسانی دەکرێ ئەم چەشنە دیسکانە لە سەر پەپکە رەقە پاشەکەوت بکرێن.
ئەم ئامرازە بەهێزە زۆر کارایی هەن کە دەتوانین هێما بە کۆپی کردنی سی دی و دی وی دی خەشدار وەیان گاڵە دراو بکەین. یێکێکیتر لە تواناییەکانی ئەم ئامرازە ئەوەیە لە بەردەوامی رایت کردنی زانیارییەکان لە سەر دیسکەکان بە ئامرازی نێرۆ، پاش ماوەیێک دەبینین کە هێندێک لە زانیارییەکان وەک بەڵگەنامەکان، وێنە، فیلم و...بە هۆی هەبونی خەش لە سەر دیسکەکان ئە زانیارییانە وەن دەبن. بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانن بە هاسانی بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە گشت زانیارییەکان بهێننەوە. ئەم ئامرازە بێجگە لە هێنانەوەی زانیارییەکانی ون بوو و تێکچووەکان ، دەتوانن خۆتان لە دەست دیسکە گاڵەدراوەکان و کارێکتێری رزگار بکەن و بەهاسانی رایتیان بکەن. تایبەتمەندییێکی تری ئەم ئامرازە پشتگریکردنە لە DVD و بە گشتی .CD,DVD,BD,HD DVD
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Recuva
زۆر جار بێ ئەوەی بمانهەوێ هەڵدەستین بە سڕینەوەی وێنە، بەڵگەنامە، فایلەکانی موزیک و حەتتا ئیمایل و...کە بۆی بە پەرۆش دەبین. Recuva بەرنامەیێکی بە هێزی هێنانەوەی فایلە سڕدراوەکانە کە زۆر بە هاسانی و بە دڵنیاییەوە دەتوانێ بە خێراییەکی بەرچاو هەستێ بە گەران بە شوێن فایلە سردراوەکان و بیانگەرێنێتەوە. ئەم پرۆگرامە پشتیوانی لەفۆرمەتی RAW ی کامێرای نیکۆن و RAWی کانون و هەروەها بیرگە گەرۆگەکان و... دەکات. ئەم بەرنامەیە پرۆگرامێکی سەرچاوەکراوەیە وخۆراییشە.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Deep Freeze Standard
کامپیوتێری خۆتان لە حاست هەر چەشنە کردەی تێکدەرانە بپارێزن. گرینگ نییە کە ئاڵوگۆر و رێکخستنەکان لە لایەن بەکارهێنەرەوە ئەنجام درابێ یان ویرووس و پرۆگرامەکان ویندۆزیان تێوەگلاندبێ، تەنیا کامپیوتێرەکەتان رێستارت بکەن هەتا گشت ئاڵوگۆرەکان بگەرێنەوە سەر جێگەی خۆیان. بۆ ئەم کارە ئێوە هیچ پێویستیتان بە زانیاری تایبەتی نییە. تەنیا کارێک کە دەبێ ئێوە ئەنجامی بدەن دامەزاندنی بەرنامەکەیە. حەتتا ئەگەر ویندۆز بە تەواوی بسرێتەوە ئەم ئامرازە دەتوانێ هەموو زانیارییەکان بگەرێنێتەوە. بۆ ئەم کارە هیچ پێویست بە داگیرکردنی پەپکە رەقە وە یان شتێکی تایبەتی نییە.
جێگەی سەرنج پێدانە کە دوای دامەزراندنی ئەم ئامرازە و هەتا کاتێک کە لەم بەرنامەیە کەڵک وەدەگرن خێرایی کامپیوتێرەکەتان نەتەنیا کە دانابەزێ، بەڵکو هێندێک کات دیتراوە کە خێراییەکەشی بەرز بۆتەوە. پارێزگاری تەواو لە حاست هاکێر، ویرووس، سیخوور و کرمەکان، هەروەها کەم و کووریەکانی نەرمەواڵە و هەر چەشنە تێکدەرییەکی ئانقەست و نەخوازراوی وەک فۆرمەت کردن، سڕینەوەی فایل و پووشەکان، دەسکاری رێکخستنەکانی سیستەم و نەرمەواڵە و تۆڕ و رێکخستنەکانی رەقەکاڵاکان و...گەرەنتی دەکات. ئەم ئامرازە لە سێ نووسخەی Standard, Professional, و Enterprise دا پێشکەش کراوە کە لێرە دا دەتوانن وەشانی ستاندارد دابگرن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
لاپهرهی : 1